ژمارەیەك خانوو بۆ كەمدەرامەتانی شارۆچكەی شەقڵاوە دروست دەكرێت
رزگار حەسەن بە پەیامنێری ڕاگەیاند،لە ئێستادا 120 یەكەی نیشتەجێبون لە شێوەی شوقە لە شارۆچكەی شەقڵاوە لە بواری جێبەجێكردندان كە شوقەیەك 6 یەكەیە بەو پێیە بەشی 720 خێزان دەكات.
گوتیشی، 60% ی كارەكانی دروستكردنی ئەو یەكانە تەواوبوون و دوای تەواوبونیشیان بەپێی مەرج و رێنماییەكان كە دیاری دەكرێن دەدرێن بە هاووڵاتیان بەو مەرجەی هاووڵاتیەكە لە وەرگرتنی زەوی و خانوو سودمەندنەبوبێت،هاوكات كەمدەرامەتان و گەنجان چانسی پێدانی یەكەكانیان زیاترە لەوانی تر.
قائیمقامی شەقڵاوە رونیشیكردەوە كە بۆ ساڵی داهاتوو بەهەمان شێوەو رێژەی ئەو خانوانەی ئێستا بەرنامەو پلانی دروستكردنی 120 شوقەی تریان هەیە كە لە شارۆچكەی شەقڵاوە بیخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
