بەهۆی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی 15 هاوڵاتی لە باڵەكایەتی درانە دادگا

بەهۆی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی 15 هاوڵاتی لە باڵەكایەتی درانە دادگا
بەهۆی ئەوەی كە ساڵانە لە كاتی بەفر بارین لە چیاو كوێستانەكاندا ئاژەڵ و باڵندەی كێوی روو لە ناوچە نزمەكان و گوندو ئاوایەكان دەكەن، شەوانەش بەشێك لە هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێل ڕاوی ئەو ئاژەڵ و باڵندانە دەكەن، بە پێی ووتەی هێزەكانی ژینگەش زۆربەی ڕاو چیەكان كەسانی بەرپرسی سەربازین.

نەقیبی هێزەكانی ژینگەی 5ی باڵەكایەتی ئیسماعیل وەرتی بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: لە ماوەی هەفتەی رابردوو 15 كەس لە چیاو كوێستانەكاندا لە كاتی راوكردن لە لایەن هێزەكانی ژینگەوە دەستگیر كراوون و رادەستی دادگا كراوون و 15 تاپڕو ژمارەیەك لە پێداویستیەكانی راوكردنیش دەستی بە سەر داگیراوە.
Top