رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاری‌کرا
له‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌سترا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، پارتی پابه‌نده به‌رێككه‌وتنی ستراتیژی و ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له رووی دیموكراسییه‌وه په‌یوه‌سته به لێكنزیكی به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كان و هیچ لایه‌كیش په‌راوێز نا‌خرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 30 نیسانی 2014 بكرێته واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
