كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد

 كۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنكاری پارتی و یەكێتی دەستیپێكرد
كاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانو‌وستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدی ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ گەیشتنە نێو بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی و كۆبوونەوەیان دەستپێكرد.

شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە (نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەممەد ‌و دڵشاد شەهاب).

شاندی دانووستاندنكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پێكهاتوون لە (كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەرهەم ساڵح، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد، عومەر فەتاح، حاكم قادر حەمەجان، نەجمەدین كەریم).




رووداو
Top