ڕانیە: لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خۆكوشتنی گەنجێك دەكرێت
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، مستەفا محەمەد بە پەیامنێری ڕاگەیاند،ئەو گەنجە پیشەی پێشەمەرگە بوەو ناوی (ك/ع/ح) پیشە (پ.م) تەمەنی(20) ساڵەو دانیشتوی گەڕەكی ڕاپەڕینی شارۆچكەی ڕانیەیە.
گوتیشی، دوای ئەوەی گەنجەكە بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف فیشەكێكی نا بە خۆیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەڵام بەداخەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .
ڕونیشیكردەوە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری خۆكوشتنەكەی لە ئێستادا پۆلیسی ڕاپەڕین دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كردەوەتەوە.
