سهرۆك بارزانی بۆ ههرێمی كودستان گهڕایهوه
لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی چاوی بە سەرۆكوەزیرانی توركیا و گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە كەوت و بەشداری كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەری و هەروەها كردنەوەی چەند پڕۆژەی فەرهەنگی و خزمەتگوزاریی شاری ئامەد بوو.
لە رۆژی دووەمی دیدارەكەیدا سەرۆك بارزانی سەردانی شارەوانیی گەورەی ئامەدی كرد و لەگەڵ ئۆسمان بایدەمیر سەرۆك شارەوانیی ئامەد كۆبوویەوە و دوای دانیشتنێك پڕێسكۆنفڕانسێكی هاوبەشیش ساز درا.
