د. به‌رهه‌م ساڵح: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئامه‌د رووداوێكی گرنگ و مێژووییه
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌نداندا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وتیشی هه‌تا دوێنێ بوو ناوهێنانی كورد و كوردستان له توركیا بڤه بوو و زمانی كوردی یاساغ بوو، وا ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به زمانی شیرینی كوردی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی كورد و تورك له (ئامه‌د) راده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی: دیاره پێگه‌ی كورد چیتر نادیده ناگیرێت، ئارامی و پێشكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتیش به‌نده به رێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد. هیوادارین پرۆسه‌ی ئاشتی زوو به زوو به ئه‌نجام بگات به سه‌لماندنی ته‌واوی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له توركیا.
