سەرۆك بارزانی: یەكەمجارە سەردانی شوێنە مێژووییەكانی دیاربەكر دەكەم
سەرۆك بارزانی لە سەرەتای بەرنامەكەدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و گوتی\" من سەردانی دیاربەكرم كردووە بەڵام یەكەمجارە كە بەو شێوەیە لە نێو شاردا بگەڕێم و سەردانی شوێنە مێژووییەكانی ئەو شارە بكەم.
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە ئامانج لەو سەردانە پشتگیری كردن لە پرۆسەی ئاشتی و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردە لە توركیا.
سەرۆك بارزانی لە بارەی سەردانی شڤان پەروەر بۆ توركیا گوتی\"" ئەگەر شڤان پەروەر پێش 20 ساڵ سەردانی دیاربەكری كردبایا ئەوا لە سێدارە دەدرا بەڵام ئەمڕۆ بارودۆخەكە گۆڕانی بەسەدا هاتووە و بە ئازادانە گەڕاوەتەوە دیاربەكر.
سەرۆك بارزانی لە بارەی لێدوانەكانی بەدەپەوە كە بۆ چی لە نەورۆز سەردانی دیاربەكری نەكردووە؟ گوتی\"" من زۆر پێم خۆش بوو نەورۆز سەردانی دیاربەكر بكەم بەڵام ئەو كاتە بارودۆخ جیاوازبوو و ئەمڕۆیش بارودۆخ جیاوازە و ئینشاڵا لە داهاتوودا من بەشداری لە نەورۆزی دیاربەكر دەكەم.
سەرۆك بارزانی گوتی ئێمە بە هەر شێوەیەك ئامادەین پشتگیری و پاڵپشتی لە قۆناغی چارەسەری بكەین.
لە بارەی بەكار هێنانی ناوی كوردستان لە لایەن سەرۆكوەزیرانی توركیاوە سەرۆكی كوردستان گوتی\"" من زۆر پێم خۆشبوو كە سەرۆكوەزیران ئەو وشەیەی بەكار هێنا چونكە ئەمە ناوێكە كە لە نێو دەستووری عیراقی فیدراڵدا بەرەسمی دانی پێیدا نراوە.
لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خۆی لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیادا سەرۆك بازرانی گوتی\"" بەشی سەرەكەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ كردن لە بارەی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی بوو."
