له شارى ئامه‌د سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆبوونه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى نێو هۆتێل گرین پارك له شارى ئامه‌د بووه و ماوه‌ى یه‌ك سه‌عات و بیست خوله‌كى خایاندووه ، هاوكات به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ڵسه‌نگاندن و گرنگى ئه‌و رۆژه مێژووییه و پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیا و ئه‌نجامى سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ به‌غدا كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له هۆتێلى ناوبراو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى سیڤیل له ئامه‌د له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى كۆبوه‌ه‌وه ، به‌ر له‌م كۆبوونه‌وانه‌ش له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا مزگه‌وتێك كرایه‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك زانكۆى دیجله له ئامه‌د .
