هاتوچۆی راپەڕین ئاماری تاقیكردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئاشكرا دەكات
بەپێی ئامارەكە لەماوەی دروستبونی بەڕێوەبەرایەتیەكە كە دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێك لەمەوبەر (583) ژمارەی مۆڵەتی تایبەت بە شوفێرانی سنوری شارۆچكەی رانیەو قەڵادزێ دراوە ، هاوكات هەزارو (56) مۆڵەتی گشتیش بەشوفێرانی هەمان سنور دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا چوار هەزارو 364 تاقیكردنەوەی تیۆریی ئەنجامدراوە كە هەموویان جگە لە پێنج كەس تاقیكردنەوەی كرداریان پێكراوە.
ئامارەكە ئەوەش دەردەخات كە هەموو ئەو تاقیكردنەوانە لەلایەن 11 ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە ئەنجام دەدرێن و لە سنوری شارۆچكەی رانیە و قەڵادزێش 10 نوسینگەی دەرهیچنانی مۆڵەتی شوفێری هەن.
