زیادەڕۆییەكانی شارۆچكەی شەقڵاوە بەهۆی جێگیرنەبوونی نەخشەی ماستەرپلانەوەیە
رزگار حەسەن، بە پەیامنێری راگەیاند،هاوشێوەی هەموو شاروشارۆچكەكانی تری هەرێم، لە شارۆچكەی شەقڵاوەش زیادەرۆیی هەیە، بەڵام زیادەرۆییەكان بۆ سەر موڵكی حكومی كەمترن.
گوتیشی،هەرچەندە ماستەرپلانی شارۆچكەكە تەواوبوە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە نەخراوەتە سەر نەخشەی بنەڕەتی شوێنەكان دیاری نەكراون و هاوڵاتیان لەسەر موڵكی خۆیان بێ بەرنامە خانو دروست دەكەن و زیادەڕۆیی دەكەن.
هێمای بۆ ئەوەشكرد، ئێستا تا كاتی جێگیركردنی ماستەرپلانەكە لیژنەیەكمان بۆ ریگرتن لەو دیارەدەیە پێكهێناوەو بەهیواشین كە زووتر ئەو ماستەرپلانە جێگیر بكرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە شێوەی ئەندازەیی و بێ زیادەرۆیی خانوەكانیان دروست بكەن.
رزگار حەسەن رونیشیكردەوە هەركات ماستەرپلانەكە جێگیر كرا بەگوێرەی مەرج و رێنمایی و یاسا قەرەبوی هاوڵاتیانی زەرەرمەند دەكرێتەوە.
