کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی گەشت و گوزار دەست پێدەکات
گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان \"نادر رۆستی\"" گوتی: دوای ئەو ئامادەکارییانەی ئەنجامدران بۆ کۆنفرانسەکە سبەی بە ئامادەبوونی ١٢٠کۆمپانیای گەشتیاری لە وڵاتانی جیھانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکات.
نادر رۆستی لە رێگەی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێرەوە بانگھێشتی سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی کرد بەمەبەستی ئامادەبوونیان لەو رووداوە گرنگەی کە سبەی شاری ھەولێر بەخۆیەوە دەبینێت."
