سەرۆک بارزانی لە ئامەد: دەبێت چیتر خوێنی کورد بەدەستی تورک و تورک بە دەستی کورد نەڕژێت, چەند رێگای ئاشتی درێژ بێت باشترە لە کاتژمێرێک شەڕ

سەرۆک بارزانی لە ئامەد: دەبێت چیتر خوێنی کورد بەدەستی تورک و تورک بە دەستی کورد نەڕژێت, چەند رێگای ئاشتی درێژ بێت باشترە لە کاتژمێرێک شەڕ
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئامەد لە وتەیەکی دا رایگەیاند, من وەکو تاکێکی کورد دڵم خۆش بوو, سەکردەیەک لە تورکیا پەیدابوو, رێگەیەکی راستی گرتۆتە بەر, ئەویش رێگەی برایەتییە, دەبێت چیتر خوێنی کورد بە ستی تورک و تورک بە دەستی کورد نەرژێت, داوای لە برایانی کورد و تورک کرد پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بکەن.

مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەیدا: بۆ من ئەمـڕۆ رۆژێکی دیرۆکییە لە شاری ئامەد ئامادەم, دەمەوێ سەلامی خەڵکی کوردستان و ھەولێر بە خەڵکی ئامەد رابگەیەنم, من وەکو تاکێکی کورد دڵی من خۆش بوو, سەکردەیەک لە تورکیا پەیدابوو, رێگەیەکی راستی گرتۆتە بەر, ئەویش رێگەی برایەتییە, لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بە برایەتی دەتوانین میللەتی خۆمان بەختەوەر بکەین و وڵاتی خۆمان ئاوەدان بکەینەوە, شەڕ تەجروبە کرا کەس خێر لە شەڕی نەدیوە.


بارزانی وتیشی: دەبێت چیتر خوێنی کورد بەدەستی تورک و تورک بە دەستی کورد نەڕژێت, بناغەی پرۆسەی ئاشتی دارێژرا, جەنابی ئەردۆگان زۆر بوێرانە رێگای ئاشتی ھەڵبژارد و دەستی بە ئاشتی کرد, داخوازی من لە برایانی کورد و تورک ئەوەیە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بکەن, چەند رێگای ئاشتی درێژ بێت باشترە لە کاتژمێرێک شەڕ.

سەرۆکی بارزانی وتی: بەر لە ١٥ – ٢٠ ساڵ ھاتن بۆ خزمەتی ئێوە مەحاڵ بوو, لە ئێستادا ھاتنی ئێمە بەرھەمی ئاشتی و برایەتی و لێک تێگەیشتنە, لەو باوەڕادام پرۆسەی ئاشتی دەگاتە ئەنجام.
لە کۆتاییدا بارزانی وتی: زۆر بەختەوەر بووم بە خزمەتی ئێوە گەیشتم, داخوازی سەرکەوتن و بەختەوەریتان بۆ دەکەم.


ئەمڕۆ شەممە 16ـی 11ـی 2013 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی مێژوویی گەییشتە شاری ئامەدی باكووری كوردستان, لەم سەردانەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كردنەوەی چەندین پڕۆژە لە شاری ئامەد بەشدار دەبێت.
Top