تەرمی دوو برا لە خورماتوو دۆزرایەوە

تەرمی دوو برا لە خورماتوو دۆزرایەوە
پۆلیسی قەزای خورماتوو رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەیان پۆلیس تەرمی دوو برای دۆزیوەتەوە كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیانەوە دیارە.

بە پێی زانیارییەكانی پۆلیس: لەنزیك گوندی شاسەیوان كەوا دەكەوێتە باكوری قەزای خورماتوو تەرمی دوو برا دۆزرایەوە كەوا چەند رۆژێك پێش ئێستا لەبەردەم ماڵەكەی خۆیاندا لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێنرابوون.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: ئەو دوو برایە یەكێكیان پیشەی پارێزەر بووە و ئەویتریان پیشەی یاریدەدەری پزیشك بووە و نیشتەجێی گەرەكی عەسكەری قەزای خورماتوو بوونە.
Top