بۆ یەكەم جار كۆنگرەی جیهانی شوێنەوارەكان ساڵی دادێ لە سویسرا توێژینەوەیەكی سەردەمی ئەشكانیەكان لەناوچەی گەرمیان قبوڵ دەكا

بۆ یەكەم جار كۆنگرەی جیهانی شوێنەوارەكان ساڵی دادێ لە سویسرا توێژینەوەیەكی سەردەمی ئەشكانیەكان لەناوچەی گەرمیان قبوڵ دەكا
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان ئاشكرای دەكات بۆ یەكەم جار توێژنەوەیەكی شوێنەواری گەرمیان كە پاش دەركەوتنی گۆڕی ئەشكانیەكان توێیژنەوەی لەسەر كرا و وەرگێر درایە سەر زمانی ئینگلیزی، كۆنگرەی جیهانی تایبەت بە شوێنەوارەكان قبوڵكراو ساڵی داهاتووش ئەو توێیژینەوەیە لە سویسرا پێشكەش دەكرێ.

محەمەد عەلی راگەیاند: پاش ئەوەی ئەمساڵ لە مانگی 6 لەكاتی ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەدێی سەر قەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری گۆرێك دەركەوت كە پێی دەوترێت گردۆڵكەی سەرقەڵا لەگردێكی سروشتی هەڵكەوتووە.

وتیشی: ئێمە تیمێكمان پێكهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو گۆڕە و توێژینەوەمان كرد لەسەری پاشتر وەرمان گێڕایە سەر زمانی ئینگلیزی و پێشكەشی گرنگترین كۆنگرەكانی جیهانی بواری شوێنەواری بكەین كە 9ساڵە لەسەر یەك دەبەسترێت و هەر ساڵەی لە وڵاتێك، ساڵی داهاتوو لەسویسرا بەبەشداری زیاتر لە 200زانكۆ ئەم توێژینەوەی ئێمە كە وەك دووەم توێژینەوە لە عێراق وەرگیراوە و توێژینەوەكە لەسەر ئەو گۆڕەی سنوری سەرقەڵایە كە لەمانگی 6ی ئەمساڵدا دۆزرایەوە پێشكەش دەكرێت.
Top