داقوق: یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە كەمدرامەتەكان دروست دەكرێت
ئەحمەد عەلی قایمقامی قەزای داقوق رایگەیاند: لەئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەی دروستكردنی 40 یەكەی نیشتەجێبوون لەقەزای داقوق دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو پرۆژەیەش لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: دوای تەواوكردنی ئەو یەكانە سەرجەمیان بەشێوەی تیروپشك بەسەر خێزانە كەمدرامەتەكانی قەزای داقوقدا دابەش دەكرێت و بەدروستكردنی ئەو یەكانە و هەروەها دابەشكردنی بەسەر خەڵكانی كەمدرامەت و كرێنشیناندا ئەوا تا رادەیەك كێشەی كرێنشینی و نیشتەجێبونمان بۆ چارەسەر دەكات لەقەزاكەدا.
