ئەمریكا خۆشحاڵە بە سەردانەكەی بارزانی بۆ ئامەد
جین ساكی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا لەبارەی سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری ئامەد و پەیوەندیی نێوان ئەنقەرەو هەولێر، ئاماژەی بەوەدا واشنتۆن خۆشحاڵە بە پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانەو سەردانەكان بە قازانجی ھەردوولا لەقەڵەم دەدات.
هەر لەو لێدوانە رۆژنامەوانییەدا ساكی باس لە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دەرەوە و دەڵێ: \"واشنتن بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ هەناردەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستادا نییە بەبێ مۆڵەتی حكومەتی عێراق، لەو بارەیەوە ھەڵوێستی ئەمریكا نەگۆڕە.\""
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختیكردەوە \""پێویستە كێشەو ئاڵۆزیی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێی دیپلۆماسی و وتووێژەوە چارەسەر بكرێن، بانگەوازمان بۆ ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ئەوەیە كێشەكانیان لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بكەن\"".
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێك كە پێكهاتوون لە شڤان پەروەر، هونەرمەندی بەناوبانگی كورد و فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێرەوە بەرەو ئامەد بەڕێ كەوت، هەر لە خاڵی سنووری سلۆپییەوە لەنێو ئاپۆرایەكی جەماوەریدا بارزانی و شاندی یاوەری بە زمانی كوردی بەخێرهاتنیان كراو چەند پەرلەمانتارێكی دیاری كوردیش لە پێشوازیدا بوون.
رووداو"
