دیاربەکرییەکان: بەخێرھاتی بارزانی بۆ ماڵی خۆت
ئاژانسی ئانادۆڵو بەشی كوردی بڵاوی كردووەتەوە لە دەروازەی شاری دیاربەکر، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بۆ پێشوازییکردن لە بارزانی و ھاوسەفەرەکانی بە پێوە وەستاون. ئەوان وێنەی بارزانی و ئاڵای کوردستانیان بە دەستەوەیە و دروشمی \"بەخێرھاتی بارزانی بۆ ماڵی خۆت\""ـیان بەرز کردووەتەوە.
لەناو ئاپۆرای خەڵکدا، پەرلەمانتاری بەدەپە، ئاڵتان تان، دەبینرێ و لە پێشوازیی بارزانیدا وەستاوە، تان گوتی: \""لە تورکیا بارزانی پێشتر بە سەرۆکی عەشیرەت ناویان دەبرد، کەچی ئێستا وەکو سەرۆکی ھەرێم پێشوازیی لێدەکەن، ئێمە لەگەڵبارزانی کۆدەبینەوەو باسی چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد دەکەین. بۆ کورد ھەر پیترۆڵ گرنگ نییە بەڵکو ئینسانیش گرنگە. ئێمە بەھەزاران کەسمان لەگرتووخانەکاندان، خەڵک چاوەڕێیە بارزانی بگات و باسی ئەوانەی لەگەڵ بکەین.\""
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیایش كە \""باس‌نیوز\"" بڵاوی كردووەتەوە، باس له دیداری ئه‌مڕۆی بارزانی و ئه‌ردوغان له ئامه‌د ده‌كا و ده‌نووسێ \""ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشته‌واییه له نێوان حكوومه‌تی توركیا و كورده‌كانی ئه‌و وڵاته، كه له مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه وتووێژی نێوان ئه‌و دوو گرووپه وه‌ستاوه.\""
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تی توركیا به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسای گوتووه \""حكوومه‌تی توركیا ده‌یه‌وێ به‌ڵێنه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكات و كۆتایی به شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ كورده‌كان بێنێ ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كان ئێستا له دۆخێكی شیاودا نین."
