بارزانی و ئەردۆغان گەیشتنە ئامەد

 بارزانی و ئەردۆغان گەیشتنە ئامەد
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا گەیشتنە ئامەد لە باكووری كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو پاش كەمێكی دیكە بارزانی و ئەردۆغان دەچنە سەرۆكایەتی شارەوانی ئامەد‌و دواتریش پێكەوە بەشداریی لە چەند مەراسیمێكدا دەكەن.
بارزانی بە جلوبەرگی كوردییەوە سەردانی ئامەدی كردووەو لە ئاپۆرایەكی جەماوەریدا بە زمانی كوردی بەخێرهاتنی كرا.

هاوكات لە شاری خاپوور لەسەر تابلۆیەكی گەورە بەخێرهاتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كراو نووسرابوو \"بەخێرهاتی سەركردە بارزانی\""

لەسەر رێگەی شارۆچكەی سلۆپیش ھاووڵاتیان بە دروشمی \""سەرۆك تو بخێرھاتی\"" پێشوازییان لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كرد.










رووداو "
Top