بارزانی گەیشتە ئامەد... پەیامەكەی كاریگەری بەسەر پڕۆسه‌ی ئاشتیی نێوان كورد و توركیا ده‌بێت
بارزانی بە جلوبەرگی كوردییەوە سەردانی ئامەدی كردووە و لە ئاپۆرایەكی جەماوەریدا بە زمانی كوردی بەخێرهاتنی كرا. هاوكات لە شاری خاپوور لەسەر تابلۆیەكی گەورە بەخێرهاتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرا‌و نووسرابوو \"بەخێرهاتی سەركردە بارزانی\"" لەسەر رێگەی شارۆچكەی سلۆپیش ھاووڵاتیان بە دروشمی \""سەرۆك تو بخێرھاتی\"" پێشوازییان لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كرد.
بۆچوونی ئه‌مریكایش له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئامەد، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوە ده‌ڵێ كە بە پتەوتركردن و ئاساییكردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا خۆشحاڵن و پاڵپشتی له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن.
كەوسایەتی و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوانانی كورد و تورك لەسەر ئەو باوەڕەن، سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئامەد بایەخی زۆری هه‌یه، چونكه بۆ یه‌كه‌مجاره بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەچێتە ئامه‌د و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پیشوازی لێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی زۆر باشه بۆ گه‌لی كورد، چونكه بارزانی لای گه‌لی كورد به نرخه و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش مه‌سعوود بارزانی له‌و سه‌ردانه‌یدا له ئامه‌د په‌یامێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی له نێوان باكوور و توركیا ده‌بێت.
ڕووداو"
