بارزانی بە جلی کوردییەوە گەیشتە باكوورى كوردستان
بارزانی بە جلوبەرگی كوردییەوە سەردانی ئامەدی كردووە و لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی توركیایشەوە بە زمانی كوردی بەخێرهاتنی كرا . ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شڤان پەروەری هونەرمەندی بەناووبانگی كورد گەیشتوونەتە شرناخ لە باكووری كوردستان.
ئەم سەردانەی بارزانی پێشتر ئامادەكاریی بۆ كراوە و وەهایش بڕیارە لە دیاربەكر لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كۆ ببنەوە و چەند پڕۆیەكیش لەو شارە بكەنەوە.
پارلەمانتاری ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا محەمەد دیندار بە زمانی کوردی پێشوازی لە بارزانی کرد.
لەسەر رێگەی شارۆچکەی سلۆپیش ھاووڵاتیان بە \"دروشمی سەرۆک تو بخێرھاتی\"" پێشوازیان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.
شاندی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە ٢٠ ئۆتۆمبێل بەرەو و دیاربەکر بەرێکەوت."
