کەرکوک ... لەنێو مەراسیمی عاشورادا دوو تەقینەوە شەش قوربانی لێدەکەوێتەوە

کەرکوک ... لەنێو مەراسیمی عاشورادا دوو تەقینەوە شەش قوربانی لێدەکەوێتەوە
بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک رایگەیاند دوو بۆمبی چێندراو لەنێو مەراسیمی عاشوراداتەقینەوە بەھۆیەوە شەش ھاوولاتی برینداربوون.


عەمید سەرحەد قادر بەرێوبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر ڕاگەیاند : ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی عاشوورادا لەگەڕەکەکانی (خەزار و تسعین )ولەکاتی تەواوبوونی مەراسیمەکەدا دوو بۆمبیی چێندراو تەقینەوە بەو ھۆیەوە شەش کەس لەنێو مەراسیمەکەدا برینداربوون.


گوتیشی : ھەندێک لە قوربانییەکان بەسەختی برینداربوونە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
Top