سه‌عدیه .. له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو رێوره‌سمى عاشورا 45 كه‌س كوژران
له‌لایه‌كى دیكه له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى دووبۆمبى چێندراو له كوت 7 كه‌س كوژران. له مباریه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى پارێزگاى واست رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى 2 بۆمبى چێندراو كه رێڕۆیشتنى شیعه‌كانى له باكورى كوت كرده ئامانج 7 كه‌س كوژران و 25 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه شیعه‌كان یادى عاشورا له ده‌ى موحه‌ره‌مى هه‌موو ساڵیك ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له موسڵ له ئاكامى ته‌قاندنه‌وه‌ى 3 خانوو كه‌سێك كوژراو 7ى دیكه‌ش برینداربوون. له مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له باشوورى موسڵ له ئه‌نجامى ته‌قاندنه‌وه‌ى 3 خانوو به بۆمبى چێندراو كه‌سێك كوژراو 2 ئافره‌ت و 5 منداڵى دیكه‌ش برینداربوون. هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و خانوانه‌ى ته‌قێندراونه‌تنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان پۆلیس و سه‌ربازن.
