لە هەولێر 353 منداڵی تووش بوو بەنەخۆشی شەکرە هەیە
ئەمرۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پزیشكان و منداڵانی تووش بوو بە نەخۆشی شەكرە و بە بۆنەی رۆژی جیهانی شەكرەوە بە چەندین چالاكیەكی جۆراوجۆر بەرێوە دەچێت ،
كە لە لایەن كۆمەڵەی منداڵە تووشبووەكان بە نەخۆشی شەكرە بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە . بورهان باڵەكەیی سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵە تووشبووەكان بە نەخۆشی شەكرە بەوبۆنەیەوە بە KDP.info رایگەیاند: لە ئێستا دا بە گوێرەی دواین ئاماری كۆمەڵەكەمان تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر 353 منداڵی تووش بوو بەو نەخۆشیە هەیە. سەرۆكی ئەو كۆمەڵەیە گووتیشی، ئەگەر چی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی پیشان داوە لە سەر خەرج كردنی مووچەیەكی تایبەت بۆ هەر منداڵاێكی تووش بوو بە نەخۆشی شەكرە بە بری 150 هەزار دینار بەڵام تا ئێستا ئەو بریارە جێ بەجێ نەكراوە.
