بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاڵو گۆری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەستا

بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاڵو گۆری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەستا
بەهۆی بوونی پشوی موحەرەم، كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم سنورەكانی خۆی پشوی فەرمی راگەیاندوە. بەوهۆیەشەوە تا ڕۆژی شەممە 16ی 11ئاڵو گۆری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران وەستا، بەڵام لایەنی گەشتیاری بەردەوامی دەبێت و گەشتیاران دەتوانن بەشێوەی 24كاتژمێری درێژە بە گەشتەكانیان بدەن.


سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەسعود بتێلی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گومرگی تەمەرچینی ئێران بە نوسراوی فەرمی ئاگاداریان كردوینەتەوە كە بەهۆی پشوی موحەرەم ئێران سنورەكانی خۆی بۆ ماوەی دوو رۆژ بە رووی ئاڵو گۆری بازرگانی دادەخات، بەڵام لایەنی گەشتیاری كراوە دەبێت و گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی 24كاتژمێری لە سنور بپەرنەوە.
Top