كۆمەڵێك ئامێری پێشكەوتووی فریاگوزاری نمایشكران
عەمید دیار ئیبراهیم، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی، لەلێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی، لەسەرفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرانی بەرگری شارستانی سێ پارێزگاكەی هەرێم كۆبونەتەوە بەمەبەستی بینینی كۆمەڵێك ئامێری نوێ كە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرو فریاكەوتنی هاوڵاتیان لەروداوەكاندا بەكاردێن.
وتیشی، هەندێك لەو ئامێرانەی نمایشكراون تا ئێستا لەهەرێم نیەو لەبەرئەوەی پێشكەوتنەكانی بواری تەكنەلۆجیاش خێران، بۆیە بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆدەكەن و بزانن تا چەند پێویستیانە.
