لە حاجی ئۆمەران شەش گوندی تری ناوچەكە تەزووی كارەبای نیشتیمانیان پێگەیشت

لە حاجی ئۆمەران شەش گوندی تری ناوچەكە تەزووی كارەبای نیشتیمانیان پێگەیشت
فراوانكردنی تۆری كارەبای نشتیمانی بۆ گوندو ئاوایە دورە دەستەكان بەردەوامە و چەند گوندێكی تری سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران بۆ یەكەم جار لە مێژووی دروست بونیان، تەزوی كارەبای نشتیمانیان پێگەیشت.

بەرێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، مەغدید عەریف ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ماوەی ئەمساڵدا بە بەردەوامی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران سەرقاڵی فراونتر كردنی هێلی كارەبای نشتیمانی بوونە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو گوندو ئاوایانەی تاكو ئێستا بێ‌ كارەبای نشتیمانین تەزوی كارەبایان پێ‌ بگات و لە ماوەی ئەو هەفتەیەشدا 6 گوندی تری ناوچەكە بۆیەكەم جار لە مێژوی دروستبوونیانەوە بە تەزوی كارەبای نشتیمانی شاد بوون.
Top