سبەینێ چالاکیەکان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیەوە دەست پێ دەکات
ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری وھونەری سلێمانی\"محەمەد فەتاح\"" گووتی:\""بەگوژمەی زیاتر لە سی و سێ ملیۆن دینار ئەمساڵ چەندین چالاکی لەسنوری شاری سلێمانی بۆ بۆنەی یادی ٢٢٩ ساڵەی دامەزراندنی شارەکە ساز دەکرێت\"".
گووتیشی:\""چالاکیەکان خۆی دەبینێتەوە لە ڕاکردنی کچان و کوڕان و کردنەوەی پێشانگای شێوەکاری و سازکردنی کۆنسێرت و نمایشی کلتوری و فەرھەنگی\"".
ڕاشیگەیاند،لەسبەینێ وە چالاکیەکان دەست پێ دەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت\"".
یادکردنەوەی دامەزراندنی سلێمانی ئەمساڵ لەکاتێکدایە،کە بەبڕیاری پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان شارەکەی کردۆتە پایتەختی ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان."
