ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 2400 خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی كه‌ورگۆسك دابه‌ش كرد
لە راگەیەنراوێکی دەزگای خیرخوازی بارزانیدا هاتووە: له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئازوقه‌و خۆراكی به‌سه‌ر 2400خێزانی په‌ناخوازی كامپی كه‌ورگۆسك دابه‌شكرد.
هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان. خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ).
