به‌هرۆز حه‌مه‌ساڵح : ئه‌گه‌ر بزانم پۆسته‌كه‌م نایاساییه یه‌ك ده‌قه نامێنه‌وه
به‌هرۆزحه‌مه‌ساڵح پارێزگاری سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه نووسیدا رایگه‌یاند كه سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه‌به‌پێی ستاندارد له‌شاره باشه‌كانه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه، گوتیشی: \"ئه‌مه پاساو نییه بۆ ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌ی ماوه‌ی رابردوو\""، هاووڵاتیانیشی له‌وه دڵنیاكرده‌وه كه دره‌نگ بێت یان زوو به‌رپرسیارانی ئه‌و كرده‌وانه ده‌ستگیرده‌كرێن.
به‌هرۆزحه‌مه‌ساڵح له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی ئه‌م مشتومڕه میدیایی وسیاسییه‌ی ئێستا له‌سلێمانیدا دروستبووه له‌باره‌ی شه‌رعییه‌ت و ناشه‌رعییه‌تی پۆستی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه، به‌هرۆزحه‌مه‌ساڵح ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كاندیدكراوه بۆ ئه‌وپۆسته و مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بۆ ده‌رچووه.
گوتیشی:شانازیی به‌یه‌كێتی بوونمه‌وه ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌كارو ئه‌ركه‌ره‌سمییه‌كه‌مدا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان هیچ لایه‌نێكدا ناكه‌م\"".
ئه‌وه‌شی‌خسته‌ڕوو كه پارێزگاری هه‌موو پارێزگاكه‌یه و مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ده‌رچووه، گوتیشی: ده‌كرێت ئه‌و مشتومڕه سیاسییه‌ی ئێستا بخرێته یاساوه‌و له‌دادگای باڵای هه‌رێم یان دادگای فیدراڵی یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بزانم پۆسته‌كه‌م یاسایی نییه، ئه‌وا یه‌ك ده‌قیقه تێیدا نامێنمه‌وه.
به‌هرۆزحه‌مه‌ساڵح داواشیكرد هه‌موو كێشه‌كان به‌دیالۆگی برایانه چاره‌سه‌ر بكرێن و كێشه بۆ سلێمانی دروست نه‌كه‌ین و ململانێكانمان له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر خزمه‌تكردنی شاره حه‌یاته‌كه بێت."
