زۆرێك لە توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە تاوەكو سیستمی ئابووریی بەهێزتر بێت، ئەوا سەركەوتوانەتر قۆناغی ئینتیقالی دەبڕن
هەروها ئاماژە بەوە دەكات كه چەند سیستمی ئابووری بەهێز بێت، هێندە سەركەوتوانەتر قۆناخی راگواستن تێدەپەڕێت و دیموكراتی بونیاد دەنرێت.
هەروەها لە روانگەی پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانەوە كە ئایا رۆڵی رۆشنبیران چییە لە وڵاتە تازەگەشەكردووەكاندا لە قۆناغی ئینتیقالیدا؟
كريستۆڤەر گوتی: پێموایە رۆشنبیران و خەڵكانی خاوەن فیكر دوو رۆڵی گرنگ دەبینن، یەكەمیان ئەوەیە ئەوان نموونەیەك پێشكەش دەكەن، دەتوانن قسە لەبارەی هەنگاونان بەرەو سیستمێكی دیموكراتی بكەن، و ببنە پێشەنگ لەڕووی دیاریكردنی ئەو بەهایانەی دەبنەهۆی ئەوەی هەنگاو بەرەو ئەو سیستمە هەڵبگیرێت، و نموونەی ئەو تاكەكەسانە پێشكەش بكەن كە دەكرێت سەركەوتوو بن لەو جۆرە سیستمەدا. بۆ ئەو ئامانجە من بیر لەو كەسانە دەكەمەوە كە كار لە بواری بزنس، هەروەها كار لە بواری پەروەردە و راگەیاندن دەكەن و لە مینبەرە گشتیەكاندا كە دەكەونە دەرەوەی سنووری حكومەتەوە، بۆ ئەوەی پشتیوانی ئەو بكەن. خاڵی دووەم، كە گرنگە، ئەوەیە رۆشنبیران بە شێوەیەكی بنەڕەتی پابەندبن بە ئەنجامەوە. یەكێك لەو شتانەی لە دیموكراسیدا روودەدات، ئەوەیە كە هەمیشە تۆ براوە نابیت، بەڵكو براوە و دۆڕاو هەیە، و دەبێت لایەنی دۆڕاو ئەو راستیە قبوڵبكات كە دۆڕاون و لە دەرەوەی دەسەڵاتدان، بەڵام دەرفەتی ئەوەیان هەیە جارێكی دیكە هەوڵبدەن و دەتوانن گۆڕانكاری بكەن و بێنەوە نێو دەسەڵات. بە پێچەوانەوە ئەوانەی براوەن دەبێت لەوە تێبگەن كە ئەوان پابەندن بە سیستمێكەوە كە راستە ئەوان لە دەسەڵاتدان، بەڵام دەبێت ئامادەبن دووبارە هەڵبژاردن بكرێتەوە و سەركێشی لەدەستدانی دەسەڵاتیش بكەن. پێم وایە مەسەلەی گرنگ بەلای رۆشنبیرانەوە ئەوەیە هەڵوێستێك وەربگرن بیسەلمێنن كە ئامادەی ئەوەن لە سایەی هەل و مەرجێكی لەم چەشنەدا بژین. و كاتێك سەركردەیەك هەڵبژاردن دەدۆڕێنێت دەستبەرداری دەسەڵات بێت و بیداتە دەست ئۆپۆزسیۆن و كاتێكیش ئۆپۆزسیۆنیش دێتەسەر دەسەڵات ئەو راستیەی لەبەرچاو بێت كە ماوەی دەسەڵاتەكەی سنوردارە و دەبێت لە داهاتوودا هەڵبژاردن بكەنەوە و ئەگەر هاتوو دوچاری دۆڕان بوون، ئەوا دەبێت ئامادەی ئەوەبن دەستبەرداری دەسەڵات بن، گەوهەری سیستمی دیموكراتی ئەوەیە كاتێك كەسانێك دەچنە دەسەڵاتەوە دەسەڵات جێدەهێڵن دەزانن دەسەڵاتدارێتی هەمیشەیی نییە، ئەمەش بەڕاستی گرنگە بۆ ئەوەی خەڵكی بە ئەنجامی سیستمە دیموكراتیەكە رازی بن، كە ئەگەر وانەبوایە قبوڵیان نەدەكردن. بە زۆری رۆشنبیران دەتوانن پێشەنگ بن لە رووی پیشاندانی ئەو ئیرادە و ئامادەییەوە، كە ئەو ئەنجامە قبوڵبكەن كە ئەگەر وانەبوایە پێی رازی نەدەبوون، لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە سیستمەكە هەیە و پێیانوایە بواری ئەوەیان دەدات دووبارە ركابەری بكەنەوە.
درێژەی ئەم بابەتە لە ژمارە (952) ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەوە
