روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودەربارەی داڕووخانی بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودەربارەی داڕووخانی بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان
لە هەندێ‌ دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی داڕووخانی بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان بڵاوكراوەتەوە كە چەند ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بەنداوەی بۆ گلدانەوەی ئاوی دێوانە درووست كردبوو.

لێرەدا وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئەو دەزگایانەی راگەیاندن و هاووڵاتیانی كوردستان روونی دەكەینەوە كە ئەم پرۆژەیە بە بەڵێندەرایەتی دراوەتە كۆمپانیایەی (هاڤار) و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و 28%ی پرۆژەكە تەواوكراوە و تا ئێستاش بەرزییەكەشی لە مەترێك تێپەڕی نەكردووە.

بەپێی رێنماییەكان بەرپرسیارێتیی ئەم داڕووخانە دەكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیای جێبەجێكارەوە، كە بەرپرسیارە لە هەموو كەموكوڕییەكی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، ئێمەش وەكو وەزارەت ئەو كۆمپانیایەمان ئاگاداركردۆتەوە كە بە زووترین كات ئەو كەموكوڕییانە تەواوبكات و بەدواداچوونیشمان بەردەوامە، بۆیە ئەم روونكردنەوەیە بڵاودەكەینەوە لەگەڵ رێزماندا
Top