ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوای دیاركردنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
كۆپیه‌كی یاداشتنامه‌كه كه ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌یداوه، به‌و په‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رسیارێتی و خه‌مخۆری گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراسیی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ر ئه‌ركی سه‌ر شانیان زانیوه رای سەرجەم لیستەکانی ئەنجوومەنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەرزکەنەوە کە ئەویش داواکردن و دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی هەرێمە.
هه‌روه‌ها ئومێده‌واریان پێشانداوه به‌وه‌ی لە زووترین دەرفەتدا ئەم بڕیارە گرنگ و پێویستە بدەن و وەک دەستکەوتێکی تر لە زنجیرە دەستکەوتەکانی حکومەتەکەمان پێشکەش بە گەلی کوردستان بکەن.
ئه‌مه‌ش دەقی یاداشتنامەکەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێره:
بۆ/ رێزدار سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
رێز و سڵاو
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە یەکەم رۆژی هەڵبژاردنیەوە تاکو ئێستا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە خەمخۆری گەشەپیدانی ئەو ئەزموونە دیموکراسییەی هەرێمەکەمان بووە. گومانیش لەوەدا نییە کە بوونی ئەنجومەنە خۆجێییەکانیس پێوەریکی گرنگە بۆ دیاریکردنی رادەی پێسکەوتبنی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی خواز. بۆیە ئەنجوومەنەکەمان لە پێناو چاککردنی باری یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، چەندین رێگەی یاسایی تاقیکردووەتەوە و لەم هەوڵەشدا هەر بەردەوامە.
بە پێی ئەمەی سەرەوە، بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین رای سەرجەم لیستەکانی ئەنجوومەنەکەمان بۆ بەڕیزتان بەرزکەینەوە، کە ئەویش داواکردن و دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی هەرێمە.
ئومێدەوارین لە زووترین دەرفەتدا ئەم بڕیارە گرنگ و پێویستە بدەن و وەک دەستکەوتێکی تر لە زنجیرە دەستکەوتەکانی حکومەتەکەمان پێشکەش بە گەلی کوردستان بکەن.
لەگەل رێزماندا
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر
