كەمپینی گرێبەستی كاتی داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات مەرجی خزمەت كەمبكاتەوە

كەمپینی گرێبەستی كاتی داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات مەرجی خزمەت كەمبكاتەوە
پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم بڕیاریدا، ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستی كاتین بۆیان دەكرێتە هەمیشەیی بەو مەرجەی سێ ساڵ خزمەتیان هەبێت، لەبەرامبەردا كەمپینی \"گرێبەستی كاتی و 12كاتژمێركاركردن و 6رۆژگار لە هەفتەیەك، تاوانێكی نامرۆییە\"" داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەن مەرجی خزمەت لابدات یان كەمیبكاتەوە و هەروەها بریارەكە كرێكاری كۆمپانیاكانی نەوت و گازیش بگرێتەوە.

لەوبارەیەوە ئەندامی كەمپینی\""گرێبەستی كاتی و 12كاتژمێركاركردن و 6رۆژگار لە هەفتەیەك، تاوانێكی نامرۆییە\"" سەلام عەبدولا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ دەستخۆشی لە بڕیاری دامەزراندنی كارمەندانی گرێبەستی كاتی دەكەین كە یەكێكە لە داخوازییە سەرەكییەكانی كەمپینەكەمان، بەڵام دیاریكردنی مەرجی خزمەتكردنی 3 ساڵ بۆ ئەوەی كارمەندی گرێبەستی كاتی بكرێت بە كارمەندی هەمیشەیی، نەك هەر پێویست نییە، بەڵكو ماوەی 3 ساڵ زۆریشەو حكومەت ئەبێ ئەركی خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی هاووڵاتیان بەجدی لەئەستۆبگرێت.



سەلام عەبدوڵا لەو بارەیەوە نموونە دەهێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ووڵاتێكی وەكو ئەڵمانیا خزمەتی یەك یان دوو ساڵ دیاریكراوە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی.

وتیشی، داوادەكەین ئەو ماوەیە كەمبكرێتەوە و كارمەندی كاتی زۆرتر لە بڕیارەكە سودمەندببن و ئەم بڕیارە هەموو كرێكارەكانی كۆمپانیەكانی \""نەوت و گاز\""یش بگرێتەوە."
Top