پێنجشەممە پشووی فەرمییە
مەریوان نەقشبەندی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند \"رۆژی پێنجشەممە 14-11-2013، بەرامبەر بە 10ی مانگی موحەڕەم، لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی پشووی فەرمی دەبێت\"".
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی \""ئەگەرچی هەندێک وڵات رۆژی چوارشەممەیان وەک رۆژی 10 موحەڕەم دیاریکردووە، بەڵام دیوانی وەقفی سوننە، دیوانی وەقفی شیعە، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە رۆژی پێنجشەممەیان دیاریکردووە وەک 10ی موحەڕەم و پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان\"".
رووداو"
