نوێنەرێکی کورد: یاسای هەڵبژاردنەکان دادوەری تێدا نییە بەرامبەر بەشەبەک و کوردی فەیلی و یەزیدی

نوێنەرێکی کورد: یاسای هەڵبژاردنەکان دادوەری تێدا نییە بەرامبەر بەشەبەک و کوردی فەیلی و یەزیدی
-ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی کوردستانی ڕایگەیاند، لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دادپەروەری تێدا نییە بەرامبەر بەشەبەک و یەزیدی و کوردە فە یلییەکان، بەشی یەزیدییەکان لەهەڵبژاردندا پێشێلکاری دەستوورییە.


ئەندامی هاوپەیمانی کوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: شەبەک و یەزیدی و کوردی فەیلی لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ستە میان لێکرا و رێگری کرا لە پێدانی کورسی تەواو پێیان، لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەی رەسەنی عێراقن.



باسی لەوەش کرد، بەشی یەزیدی و شەبەک و کوردی فەیلی لەکورسییەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا پێشێلکاری دەستوورە چونکە لەدەستووردا باس لەوە دەکات بۆ هەر 100 هەزار کەس یەک نوێنەرە و بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانان پێویست بوو 351 کورسی بێ، بەڵام ئەو یاسای هەڵبژاردنەی پەرلەمان پەسەندی کرد پێشێلکاری دەستوورە، کەدەرفە ت هەبوو کورسیش بۆ شەبەک و یەزیدی و کوردی فەیلی تێدا هەبێ.


زیاتر ڕوونیکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێ پێویستە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق 351 بێت، پەرلەمانی عێراق بڕیاریان وابوو پێویستە سەرەتا 325 کورسی جێگیر بکرێ، دوای ئەوەش بەپێی پێشنیاری نەتەوەیەکگرتووەکان 3 کورسیان زیاد کرد واتە بووە 328 کورسی، کەئەوە بۆخۆی پێشێلکارییە.


\"پەرلەمان باوەڕی بە مافی مرۆڤ نە بوو، چونکە پێویست بوو مافی شەبەک، یەزیدی، کوردی فەیلی بدرێ ئەویش بەهۆی چڕی دانیشتوانیان، راستە ئەوان کۆتا دەیانگرێتەوە بەڵام چڕی دانیشتوانیان زۆرە، لەبەرئەوە پێویست بوو کۆتاکەیان بۆ زیاد بکرێ.\"" ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران وای گوت.


لەبارەی یەزیدیەکانیشەوە گوتی، یەزیدیەکان بڕیاری دادگای ناوەندیان پێیە کەپێویستە کورسییەکانیان بۆ زیاد بکرێ بۆ هەڵبژاردنی 2014، واتا ئەو پەسەندکردنی یاسایە پێشێلکاریی بڕیارێکی دادگای ناوەندییە.


ئەشواق جاف کەهاوکات ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقە گووتی، کوردی فەیلی هەروەک چۆن لەپێشتردا ڕژێمی پێشوو ستەمی لێکردن، لەیاسای هەڵبژاردنیشدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ستە می لێیان کرد بەوەی گوێمان لێنەگیرا کە کورسیان پێبدەین تاوەکو نوێنەرانی کوردی فەیلی بگەنە پەرلەمانی عێراق.


باسی لەوەش کرد پێویست بوو هەردوو لیستی عێراقییە و هاوپەیمانی نیشتیمانی کەدەرفەتی برەخساندایە بۆ کوردی فەیلی و یەزیدی و شەبەک، کەئێستا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نوێنەرایەتیان ناکرێ لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا."
Top