كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: داواكاری نوێمان پێنەگەیشتووە لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: داواكاری نوێمان پێنەگەیشتووە لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو داوا كرا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە رۆژی 21-11 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێ، بەڵام بە هۆی كێشەی تەكنیكی نەتوانرا بكرێ.

راشیگەیاند: لەوكاتەوە تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی هیچ داواكارییەكی تر بە دەست كۆمسیۆن نەگەیشتووە كە داوا بكات هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدەین.

وتیشی، تا بە فەرمی داواكاری تر لە لایەن حكوومەتی هەرێم بەدەستمان نەگات ناتوانین بڵێین دەتوانین هەڵبژاردن لە چ وادەیەك ئەنجام دەدەین.
Top