نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى كۆبووه‌وه
سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى له په‌رله‌مانتاران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ڕاپه‌راندنى ئه‌ركانیاندا بۆ خواست، هه‌روه‌ها تیشكى خسته بایه‌خى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن وه‌ك مۆدێلێكى هاوچه‌رخ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و باسى له ڕۆڵى گرنگى په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مان كرد به‌وه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى ورد و ڕه‌خنه‌گرانه چاودێریى كاره‌كانى حكوومه‌ت بكه‌ن و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پێكه‌وه له خزمه‌تى هاووڵاتیانى كوردستاندا بن.
نێچیرڤان بارزانى هه‌وروه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ساڵانى داهاتوو له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و بایه‌خدار ده‌بن و قۆناغێكى تازه ده‌ست پێده‌كات، جه‌ختیشى له‌سه‌ر گرنگیى به‌داموده‌زگاییكردنى زیاترى ده‌زگانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ بایه‌خ و گرنگییه‌كى زیاتر به بواره‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و چاككردنى سیسته‌مى كارگێڕى له هه‌رێمى كوردستان بدرێت و تا بكرێت ڕۆتین كه‌م بكرێته‌وه و ڕاییكردنى كار و مامه‌ڵه‌كانى هاووڵاتیان ئاسانتر ببێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به‌شداریكردنى به‌رده‌وام و كاراى په‌رله‌مانته‌رانى له دانیشتن و كۆبوونه‌وه و كفتوگۆ‌كانى په‌رله‌ماندا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داواى كرد كه ببنه ده‌نگ و نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى خواست و داواكانى هاووڵاتیان له په‌رله‌مان و ده‌سپێشخه‌رى بكه‌ن له ئاماده‌كردن و ده‌رخستن و سه‌رخستنى ئه‌و یاسایانه‌ى خزمه‌تى به‌رژوه‌ندیى گشتى و هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
لاى خۆیانه‌وه ئه‌ندامانى تازه ده‌رچووى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جێى بڕواى ده‌نگده‌رانیان بن و ده‌نگ و داوا و خواسته‌كانى جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و به‌رگریكارى له‌پێشه‌وه‌ى ماف و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیان بن، له‌پێناو دابینكردنى مافه‌كان و خۆشگوزه‌رانیى زیاتریشدا بۆ هاووڵاتیانى كوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر.
