لەموسڵ 15 داواكراو دەستگیركران

لەموسڵ 15 داواكراو دەستگیركران
لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بەدوای تاوانباراندا هێزەكانی پۆلیسی شاری موسڵ توانیان لەچەند ناوچەیەكی جیاجیای شارەكەدا 15 داواكراو دەستگیر بكەن.

سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری موسڵ راگەیاند: لەهەڵمەتێكی بەروفراوانی هێزەكانی پۆلیسی موسڵ توانیان لەچەند ناوچەیەكی جیاجیای شاری موسڵدا 15 داواكراو دەستگیر بكەن كەوا بەشێكیان دەستیان لەكردەوەی تیرۆریستیدا هەیە.
گوتیشی: دەستگیركراوەكان لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و بەشێكیشیان دانیان بەوەدا ناوە كە كردەوەی تیرۆریستی وەك تەقینەوە و رفاندن و كوشتن و دزیان ئەنجامداوە.
Top