بە بۆمبی لكێنراو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەعدیەكوژرا

بە بۆمبی لكێنراو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەعدیەكوژرا
ئەمڕۆ لە لایەن تیرۆریستانەوە بۆمبێكی لكێنراو دەلكێنرێت بە ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەری ئاوی سەعدیەوەو دەكوژرێت و ئۆتۆمبیلەكەشی دەسوتێنرێت.


ئەحمەد زڕگوشی بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە راگەیاند \" بەیانی ئەمڕۆ لەكاتێكدا وەك رۆژانی دیكە بۆدەوامی ئاسای خۆی دەچوو،تیرۆریستان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەعدیە شەهید دەكەن.


وتیشی: لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆمبێكی چێنراو دەلكێنرێت بە ئۆتۆمبیلی عەدنان حەبیب و بەو هۆیەوە ناوبراو دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات و ئۆتۆمبیلەكەشی دەسوتێت.
"
Top