تووشبووانی بە نەخۆشی تاڵاسیما و دڵ و چاو بۆ چارەسەركردن رەوانەی دەرەوە دەكرێن
د. رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێورەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستەكاندا بە رایگەیاند: گرێبەستی یەكەمیان بەمەبەستی ناردنە دەرەوەی 54 نەخۆشی تالاسیمایە لەرێگەی كۆمپانییایەكی ئەمریكیەوە، بۆ وڵاتی هیندستان، بەمەبەستی چاندنی مۆخی ئێسك، بۆ هەر نەخۆشێكیش 54 هەزار دۆلار دابینكراوەو سەرجەمی تێچونی گرێبەستەكەش 540 هەزار دۆلارە و ئەنجومەنی وەزیران پارەكەی دابینكردوە.
گوتیشی: گرێبەستی دووەم گرێبەستێكی كراوەیەوەیە و بڕی پارەكەی دیاری نەكراوە، بۆ هەمووو ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە لە هەرێم و چارەسەریان لەناوخۆ نییە، لەگەڵ چاندنی گوێ و نەخۆشی چاو راستكردنەوەی بڕبڕەی پشت كە هەرنەخۆشێك ئەو كێشانەی هەبێت و تا ئێستا چارەسەر نەكرابێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لیژنەی زانستی ئەوەی سەلماند كە ئەو نەخۆشیە ناتوانێت لەهەرێم چارەسەر بكرێت نەخۆشەكان رەوانەی دەرەوە دەكرێن.
