بۆیەکەمجار بەشی خوێندنی گەشت و گوزار لە ئامادەیی پیشەیی کرایەوە

بۆیەکەمجار بەشی خوێندنی گەشت و گوزار لە ئامادەیی پیشەیی کرایەوە
بە مەبەستنی گرینگیدان بە بواری گەشتوگوزار و خوێندنە پیشەییەکان لە ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە ھەماھەنگیی نێوان وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بۆ جاری یەکەم لە ھەرێمی کوردستان بەشی گەشتوگوزار لە ئامادەیی ١١ئەیلول لە شارۆچکەی عەنکاوە کرایەوە.

\"مەولەوی جەبار\"" سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایگەیاند: بەرفراوانبوونی بابەتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان گرنگیی زیاتری پێدەدرێت بۆیە بەرنامەیان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی بەشی گەشتوگوزار لە ئامادەییە پیشەسازیەکانی سەرجەم شارەکانی ھەرێمی کوردستان بکەنەوە.

بەڕێوبەری گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییش لە وەزارەتی پەروەردە \""ئەحمەد سمایل\"" گوتی: وەزارەتی پەروەردە پلانێکی ستراتیجیی داڕشتووه بۆ ئەوەی بتوانێت گرنگی بە خوێندنی پیشەی بدات، بۆ ئەوەی لە سەرجەم بابەتە پیشەییەکاندا قوتابیی راھێنراوی خاوەن بڕوانامەمان ھەبێت، دیارە کردنەوەی بەشی گەشتوگوزاریش خاڵێکی گرینگە لە خوێندنی پیشەییدا و لەمەودوا گرنگیی زیاتری پێدەدەین چونکە دەمانەوێت بابەتی گەشتوگوزار بکەینە فاکتەری داھاتی نەتەوەیی و سەرچاوەی بژێوی بۆ نەتەوەکەمان و دواڕۆژمان."
Top