بارزانی و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

 بارزانی و ئەردۆغان كۆدەبنەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەچێتە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان و بڕیارە لەوێ چاوی بە سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەوێت‌و كۆببنەوە.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، كە لە هەفتەی داهاتوو 16-11-2013 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە شاری ئامەد چەند پرۆژەیەك دەكاتەوە، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لەو شارە ئامادەبێت.

میدیا توركییەكان ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە، كە بارزانی و ئەردۆغان لە ئامەد كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.




رووداو
Top