٢٢ ھەزار ھاوڵاتی لە قەرزی بچووک سوودمەند بوونە

٢٢ ھەزار ھاوڵاتی لە قەرزی بچووک سوودمەند بوونە
قەرزی بچووک لەلایەن ڕێکخراوی ئایندەی گەش بەپشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوڵاتیان دەدرێت و تائێستاکەش ٢٢ ھەزار ھاوڵاتی لێی سوود مەند بوونە.

ھۆگر شاڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری ڕێکخراوی ئایندەی گەش بۆ قەرزی بچووک بە ئاژانسی پەیامنێری گوت: حکومەتی ھەرێمی کوردستان ١٣ ملیۆن دۆلاری داوە بە ڕێکخراوەکەمان کە بەبێ قازانج دەیدات بە ھاوڵاتیانی کوردستان و لە ماوەی یەک ساڵدا وەریدەگرێتەوە، لە ئێستاشدا بڕیارماندا ھەر کۆمپانیایەک دەیەوێت ھاوکاری بکەین دەتوانین بە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلار ھاریکاری بکەین بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی.

ھەمان ئەو بەرپرسە ڕوونی کردەوە کە ڕێکخراوەکەیان شەش لقی لە کوردستاندا ھەیەو پێشتر لە لە ٢٥٠٠ دۆلارەوە قەرزیانداوە بە ھاوڵاتیان تا گەیشتووەتە نزیکەی١٠ ھەزار دۆلار، لە ئێستاشدا دەیانەوێت ئەو ڕێژەیە بۆ ٥٠ ھەزار دۆلار بەرز بکەنەوە.
پڕۆژەی قەرزی بچووک ئەو بەرنامەیەیە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکان پەیڕەوی دەکات و ھەر ھاوڵاتییەک بۆی ھەیە بۆ چەند جارێک قەرز لەو ڕێکخراوە وەربگرێت و بەماوەی یەک ساڵێکیش پارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕێکخراوەکە بە شێوەی قستی مانگانە.
Top