٢٢بەنداو لەقۆناغی جێبەجێکردندان
لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەکرەم ئەحمەد بەرێوبەری گشتی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە چەند بەنداوێکی گەورەو بچووکمان لە کوردستان ھەیە، لەماوەی ڕابردووشدا بەنداوەکانی باوەنوورو قەرەداغ و گۆمەسپان و باسەڕە کەوتوونەتە بوواری جێبەجێکردنەوە، کە ئەمەش بە شێکە لە سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاوانەی کە بە ناو خاکی کوردستاندا تێدەپەڕن یان سەرچاوەکانیان کوردستانە.
ھەر بەپێی وتەی بەرێوەبەری گشتی بەنداوەکان بەتەواو بوونی ئەو بەنداوانە ژمارەی بەنداوەکانی کوردستان دەبێتە ٢٢ بەنداوی گەورەو بچووک و مامناوەند، لەبەرنامەشیاندا ھەیە تا پێنج ساڵی دیکە ژمارەی بەنداوەکانی کوردستان بە دروستکردنی ١٨ بەنداوی دیکە بەرزبکەنەوە بۆ ٤٠ بەنداو کە توانای گڵدانەوەی نزیکەی ١٥ ملیار مەتر سێجا ئاویان دەبێت.
