10 رۆژ مۆڵەتە بۆ سكاڵای ئەو قوتابیانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە

10 رۆژ مۆڵەتە بۆ سكاڵای ئەو قوتابیانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە
دوای دەرچوونی ناوی ئەو قوتابیانەی كە لە زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت ماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەتە بۆ نووسینی ڕاپۆرتی ناڕازیبوون لە ئەنجامەكان.



هێمن شوانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی: ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ناوی قوتابیان ئاشكراكرا كە لە زانكۆو پەیمانگەكانی كوردستان وەرگیراون، ماوەی 10 ڕۆژیش مۆڵەتە بۆ قوتابیان تاوەكو ڕاپۆرتی ناڕازایبوون لە ئەنجامەكان بنووسن بۆ ئەوەی لێژنەی تایبەت بەو پرسە پێكهێنراوە ڕاپۆرتەكان ببینێت.

هەربەهۆی نەگەڕانەوەی ناویان دوێنێ ژمارەیەك لەو قوتابیانە چوونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
Top