هەر تۆنێك شیش 30 دۆلاری چۆتە سەر نرخی پێشووی

هەر تۆنێك شیش 30 دۆلاری چۆتە سەر نرخی پێشووی
بەهۆی ڕەوشی سیاسی كوردستان و پێشهاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و چاوەڕوانی هاووڵاتیان بۆ بەرنامەكانی كابینەی داهاتووی حكومەت، لەئێستادا مامەڵەی كڕین و فرۆشتن لاواز بووەو نرخی هەندێك كەلوپەل و كاڵاش بەرزبۆتەوە.

بەپێی لێدوانی خاوەنی فرۆشگاكانی كەرەستەی بیناسازی لەشاری هەولێر لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو لەشاری هەولێر هەر تۆنێك شیشی توركی 30 دۆلاری چۆتە سەر نرخی پێشووی واتا لە 680 دۆلارەوە تا 710 تا 715 دۆلار بەزربۆتەوەو هەر تۆنێك شیشی هەولێریش 10 دۆلاری چۆتە سەر.



هەر بەهۆی ئەو بەدواداچوونە دەركەوت كە بەهۆی ئەو ڕەوشە سیاسییەوە لە ئێستادا ئاڵووگۆڕی بازرگانی هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، تەنها بازرگانان و هاووڵاتیانیش پێشوازی لە كەلوپەلەكان ناكەن و هاووڵاتیان چاوەڕوانی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان دەكەن.



سامی عەبدوڵا پسپۆری ئابووری گووتی: ئەو ڕەوشەی كە ئێستاكە كوردستان پێیدا گوزەر دەكات بەپێی زانستی ئابووری پێی دەگووترێت ئەو هۆكارانەی كاردەكەنە سەر نرخ، چونكە لە ئێستادا باری رامیاری كوردستان وەك پێشووتر جێگیر نەبووە بۆیە ئێمە چاوەڕوانی ئەوەبووین كە بەرزی و نزمی لە نرخەكاندا ڕووبدات.
Top