سەرۆك بارزانی هەوڵی گێڕانەوەی كەسایەتی نەتەوەیی گەلی كوردی داوە

سەرۆك بارزانی هەوڵی گێڕانەوەی كەسایەتی نەتەوەیی گەلی كوردی داوە
لە توێژینەوەیەكدا بەناونیشانی (بونیادنانی دەوڵەت، بونیادنانی نەتەوە و سیاسەتی دەستووری لە بارودۆخی دوای تەنگژەكاندا) كە چوار پرۆفیسۆری تۆژەر (ئەرمین ڤۆن بۆگدانی، ستیفان هۆبلر، فلیكس هانسچمان، رافێل ئۆتز) ئامادەیان كردووە،تێیدا
ئاماژە بەوە دەكەن خاڵێكی گرنگ كه سەركردایەتیی سیاسیی كورد لەو قۆناخە مێژووییە زیرەكانە مامەڵەی لەگەڵدا كردووه، ئەوەبوو كە پرۆسەی بونیادی نەتەوەی وەك پرۆسەیەكی ناوخۆیی سەیر كرد و هەنگاوی بوێرانەی بۆ هەڵگرت، ئەم پرۆسە ناوخۆییەش بەگێڕانەوەی كەسێتی و سەروەری بۆ گەلی كوردستان دەستی پێكرد، هەروەها ئەوەشیان خستەروو كاتێك بەڕێز مسعود بارزانی وەك سەرۆكی بەرەی كوردستانی لە گەرمەی راپەڕین داوای كرد دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و هیچ حزبێكی سیاسی ئەو مافەی نییە سەربەخۆ وەك نوێنەری نەتەوە خۆی بسەپێنێت،ئەم توێژەرانە هەروەها دەڵێن: ئەم هەنگاوە كە لە كاتێكدا گێڕانەوەی كەسێتی نەتەوەیی بوو بۆ گەلی كوردستان،
لەهەمانكاتدا دەسپێكی پرۆسەیەكی هۆشیاری و ئاگایی نەتەوەیی بوو بۆ ئەوەی هەنگاو بۆ قۆناخەكانی دیكەی پرۆسەی بونیادنانەوەی نەتەوە هەڵبگیرێت.

درێژەی ئەم بابەتە لە ژمارە (952) ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەوە .

Top