هەولێربەڵینی دا بەتەهران بۆدەستگیر كردنی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانەی ئیرانی

هەولێربەڵینی دا بەتەهران بۆدەستگیر كردنی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانەی ئیرانی
حكومەتی هەرێم بەڵینی دا بۆدەستگیر كردنی هێرشبەرانی سەر كونسوڵخانەی ئیرانی.

لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوەخۆی كوردستان هاتووە ، وەزیری ناوەخۆ كەریم سنجاری لە هەولێرپێشوازی لەكونسوڵی گشتی ئیرانی لەكوردستان( عه زیم حسینی )، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەكان بۆكارو باری دەرەوە ی ئیران عەبدوڵا ئاكرەیی كرد.



ئاماژەی بەوەش كرد كەهەردوولا گفتوگۆیان ڕووداوە نەخوازراوەكە كرد، لەلایەن هەندێك كەس هێرشكرایە سەر تەلاری كونسوڵخانە.

سنجاری دووپاتی كردەوە بۆحسینی كە حكومەتی هەرێم پەیوەندی بەڕووداوەكە نیە بەرپرسیارنین و\"ئەنجامدەری ئەوكارە بەسزای خۆیان دەگەن\""

سنجاری ووتیشی : ئەوانە ئەوباروودۆخە جێگیرەی لەهەرێمی كوردستان هەیە قۆزتیانەتەوە بۆئەنجامدانی ئەم كارە نەخوازراوە."
Top