بەشیر ئاتالای: كورد حەزی لە ژیانێكی نوێیە
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای لە گۆتارێكی خۆیدا كە لە شاری قرق قەلە پێشكەشی خەڵكی كردووە رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سەرەتای ژیانێكی نوێیە و سەركەوتنی ئەو قۆناغە دەبێتە هۆكاری بوژاندنەوەی سەرانسەری توركیا.
بەشیر ئاتالای ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ لە پەكەكە و توندوتیژی بێزار بووە و دوای ژیانێكی نوێ و ئاسودە دەكات، بۆیە چاوی لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بەو پەڕی هێزی خۆیەوە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكات.
بەشیر ئاتالای جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە حكوومەت و دەسەڵاتی توركیا بۆ سەرخستنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هەوڵدانەكانی چڕتر دەكاتەوە و بەبێ ئەوەی گوێ بە هیچ جۆرە ئاستەنگییەك بدات ئەو قۆناغە بەرێوە دەبات.
